یاسا و مەرجەکان

سکای کورد ناوەندێک و تۆڕێکی فراوانە بۆ بواری سەتەلایت و تەکنەلۆژیا بۆ خزمەتی گەلی کورد

١- قسەی ڕەق و نەشیاو، هەڕەشەکردن، جوێندان و سووکایەتی پێکردن، توانج لێدان، باسکردنی ئەندامێک بە خراپە، یان هەر کارێکی تری نەشیاوی لەمجۆرە نایاساییە.

٢-بەهیچ جۆرێک سکای کورد شوێنێک نییە بۆت ئەگەر بتەوێت بابەتی سیاسی بڵاوبکەیتەوە و لایەنگری خۆت بۆ حیزبێکی دیاریکراو دەرببڕیت و دژایەتی حیزبێکی دیاریکراو بکەیت، جا چ لەڕێگەی بابەتێکەوە بێت، یان لەڕێگەی کۆمێنتێک.

٣-ئێمە ڕێگەت پێدەدەین کە وێنەی ئەندامیی و واژووی تایبەتی خۆت بەکاربهێنیت کە دەتەوێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا وەکو دانانی وێنەی پۆرن ، یان وێنەی لۆگۆی حیزبێکی سیاسی، یان وێنەی کەسایەتییەکی سیاسی، یان وێنەیەک کە نووسینێکی نەشیاوی تێدا نووسرابێت، یان وێنەی کەسایەتییەک کە شێوێندرابێت بەمەبەستی سووکایەتی پێکردن، یان وێنەیەک کە پاڵپشتیکردن یان دژایەتیکردنی گرووپێکی بەناو ئیسلامیی تێدا دەربکەوێت .

٤- دژایەتیکردن و سووکایەتیکردن و دەربڕینی ڕق و بەکارهێنانی وتەی ناشرین بەرامبەر هەر نەتەوەیەکی تر ڕێگەی پێنەدراوە.

٥- وەکو نەتەوەی کورد زمانی فەرمی لە سکای کورد بریتییە لە زمانی "کوردی"، بۆیەش پێویستە پابەند بیت بە بەکارهێنانی کیبۆڕدی کوردیی واتە نوسین بە ڕێنوسی کوردی نەک لاتینی.

٦-واباشترە ناوی ڕاستیی خۆت دابنێیت جێگەی نازناو، بەڵام ئاساییە ئەگەر نازاناو لەبری ناوی ڕاستەقینەت بەکاربهێنیت، بەڵام قەدەغەیە کە ناوی ئەندامێتییەکەت وشەیەکی نەشیاو بێت، یان پاڵپشتیکردن و دژایەتیکردنی کەس و لایەنێکی پێوە دیاربێت، یان هێندەی ڕستەیەک درێژ بێت، یان هێما بەکاربهێنرێت لەبری ناو. لەهەموو ئەم حاڵەتانەی کە باسکران، ئێمە هەڵدەستین بە ئاگادارکردنەوەت، ئەگەریش گوێت پێنەدا، ئەندامێتییەکەت دەوەستێنرێت.

-بەهەموو جۆرێک بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی پۆرن یاخود بابەتێکی بەدڕەوشتی یان دانانی لینک و بەرنامەی ڤایرۆس و هاک ڕاستەوخو ئایپیەکەت سڕ دەکرێت واتە ناتوانیت هەرگیز سکای کورد بەکاربێنیتەوە بەو مۆبایلە یاخود کۆمپیوتەرە.

لەگەڵ ڕێزی یانەی سکای کورد.

لەکاتی بونی هەر پێشنیارێک یان ڕەخنەیەک یان بینینی هەرشتێک لە دژی ئەو یاسایانەی سەرەوە پەیوەندیمان پێوە بکە.

Top