داتاکانی یانە نوێکرانەوە بۆ مانگی ٩ ی ٢٠١٩
ناو  
وشەی نهێنی     
خۆتۆمارکردن یارمەتی لیستی ئەندامان بەشدارییە نوێیەکان بەشدارییەکانی ئەمڕۆ
ئەگەر ئەندامیت پێویستە بچیتە ژوورەوە بۆ ئەوەی سود لە یانە وەبگریت ، ئەگەر ئەندام نیت یاخود ئیشتراکت نەکردووە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکە ٠٧٥٠٩٢١٣٥٢٥

هەڵسەنگاندنی بابەت:
  • 0 دەنگەکان - 0 بەڕێژەی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
جئهازی ئیپڕوم (تەبع فلاش) چیە؟جۆن کار دەکات؟ تەنها لە سکای کورد.
#1
sadt 

[وێنە: 1477915406141.gif]
جیهازی ئیبڕۆم یان تەبع فلاش


جارێ سەرەتا با بزانین ئیپڕۆم  خۆی چیە؟ eproom
ئیپڕۆم جۆرێکی میمۆریە لەسەر خەریتەی جیهازەکانی سەتەلایت توانای هەلگرتنی زانیاری هەیە کە لێرەدە مەبەستمان داتا و سۆفتوێر و هەموو پڕۆگرامەکانی جیهازەکەیە بەکاردێت بۆ وەبیر هەننەوەی زانیاریەکان لەدوای کوژانەوەی جیهازەکە و داگرساندنەوەی ئەم پارچەیە نەک تەنها سەتەلایت بەڵکو لەهەموو ئامێرە کارەباییەکاندایە و بەکاردێت ئەم پارچەیە پێکهاتوە لە تێکەڵەیەک کە لە هەڵمی جیوە دروستکراوە پاشان بەهۆی فۆسفاتی کوارتزەوە ڕێک خراوە ئەم پارچە میمۆریە زاکیرەکانیان جیاوازە لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی تر لە ١٢ کیلۆبایتەوە هەیە تاکو ٣٢ مێگابایت بەڵام زیاتری نیە هەروەها جۆر و قەبارەکەی بەپێی جیهازەکە دەگۆڕێت ئەمەش وێنەی چەند نمونەیەکی ئیپڕۆمن
[وێنە: do.php?img=432]
 [وێنە: do.php?img=433]
ئێستا تێگەشتین کە ئیپڕۆمی سەرجیهاز چیە ئێستا با بزانین جیهازی ئیپڕۆم  چییە؟
بەڕێزان ئەم جیهازە ئیشی پڕۆگرام کردنەوە یان پڕۆگرام وەرگرتنەوەی ئیپڕۆمەکانە واتە کاتێک دانەیەک کێشەی هەبێ پڕۆگرامی دەکەینەوە کە بەزۆری ئێمە بۆ کردنەوەی قفڵی جیهازەکانی بەکاردێنین بەتایبەتیش بۆ کردنەوەی قفڵی جیهازە بچوکەکان چونکە لۆدەریان کەمە وەکوو دەزانین ئیش پێکردنی ئەمبەرنامە ئاسانە و قورسیەکی تێدا نیە کاتێک جیهازەکەمان قفڵ دەبێت ئیپڕۆمی سەرجیهازەکە بەڕێگای کاویە لێدەکەینەوە پاشان دەیخەینە سەر جیهازی ئیپڕۆمەکە بەڵام دەبێت ئیپڕۆمەکە لە کۆمپیوتەر درابێت و بەرنامەکەی کرابێتەوە واتە جیهازەکانی ئایپڕۆم بە کۆمپیوتەرەوە رەپت دەکرین و لەڕێگای بەرنامەیەکەوە پڕۆگرامیان دەکەینەوە (سۆفتوێریان لێدەدەینەوە) جا لەناو بەرنامەکەدا هەر جیهازەو جۆرە کۆدێکی هەیە بۆی بەکاردێنین لەکاتی دانانی پرۆگرامی جیهازەکان لە یانەکەمان کۆدەکانیان لەسەر دەنوسین 
تێبینی : کاتێک جیهازی ئایپڕۆمەکە دەکڕیت شریتێکی لەگەلدایە کە بەرنامەی تایبەت بە جیهازەکەی لەگەڵدایە چونکە چەندەها جیهازی ئایپڕۆممان هەیە
ئەمەش چەن وێنەیەکی جیهازەکانی ئایپڕۆم
[وێنە: do.php?img=434][وێنە: do.php?img=436]

[وێنە: do.php?img=435]
[وێنە: do.php?img=437]
[وێنە: do.php?img=438]

هەرپرسیارێکتان هەبوو لە خوارەوە بینوسن
لەگەڵ ڕیزی براتان سەید محمد








واژووی o(mahamad)o
KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN
وەڵام دانەوە
#2

Dast xosh
Am jehaza la kwe dast dakawet wa s3re chona?







وەڵام دانەوە
#3

بەڕێزم لە ٤٠ دۆلارەوە هەیە تاکو ٢٠٠ دۆلار
وە شوێنەکەشی بەپێی شارەکەت دەگۆڕێت








واژووی o(mahamad)o
KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN
وەڵام دانەوە
#4

جون ربطى بكين







وەڵام دانەوە
#5

سڵاو براکه م ئه و جیهازی فلاشه سعری جه نده







وەڵام دانەوە


گواستنەوەی خێرا:


ئامادەبوانی ئەم بەشە: 1 میوانەکان