فریکانسی نوێی کورماکس v 12728 لەقەمەڕی نایلسات
ناو  
وشەی نهێنی     
خۆتۆمارکردن یارمەتی لیستی ئەندامان بەشدارییە نوێیەکان بەشدارییەکانی ئەمڕۆ
ئەگەر ئەندامیت پێویستە بچیتە ژوورەوە بۆ ئەوەی سود لە یانە وەبگریت ، ئەگەر ئەندام نیت یاخود ئیشتراکت نەکردووە پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکە ٠٧٥٠٩٢١٣٥٢٥

هەڵسەنگاندنی بابەت:
  • 0 دەنگەکان - 0 بەڕێژەی
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
یاساکانی یانەی سکای کورد(تکایە بیخوێنەرەوە)
#1

بسم آللە الرحمن الرحيم

بەڕێزان سوپاس بۆ خوای گەورە توانراوە یانەی سکای کورد بنیاد بنرێت وەک دەزانن کە زانست لە کوردستان تا ڕادەیەک دوا کەوتوە لەچاو زۆربەی میلەتانی تر بەهۆی چاندین کێشەی تاکە کەسی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و چاندان کێشەی تر ئێمەش وەک تیمێکی بچوک ئەم یانەیەمان بنیاد ناوە هەتاکو خزمەتی ئێوەی پێبکەین هەموو ئەوکەسانەی کە ئارەزوی فێربونی زانست و پێشکەوتن دەکەن و حەز دەکەن کە گەلەکەمان پێشبکەوێت خوای گەورە هەمیشە ئەوکەسانە سەردەخات کە ئارەزوی فێربون و بەخشینی زانست دەکەن

بەڕێزان ئەمە یاساکانی یانەی سکای کوردە وە هەرکەسێک پەیوەست بێت پێوەی مایەی ڕێزە و ڕێزی بۆ سەرجەم ئەندامان و یانەکە و خۆی دەرىڕیوە ، بە پێچەوانەشەوە هەرکەسێک پێشێلی بکات لە ئەندامی ڕادەگیرێت..

١- قسەی ڕەق و نەشیاو، هەڕەشەکردن، جوێندان و سووکایەتی پێکردن، توانج لێدان، باسکردنی ئەندامێک بە خراپە، یان هەر کارێکی تری نەشیاوی لەمجۆرە قەدەغەیە.

٢-بەهیچ جۆرێک سکای کورد شوێنێک نییە بۆت ئەگەر بتەوێت بابەتی سیاسی بڵاوبکەیتەوە و لایەنگری خۆت بۆ حیزبێکی دیاریکراو دەرببڕیت و دژایەتی حیزبێکی دیاریکراو بکەیت، جا چ لەڕێگەی بابەتێکەوە بێت، یان لەڕێگەی کۆمێنتێک. ئێمە نامانەوێت یانەکەمان تێکەڵی سیاسەت بێت.

٣-ئێمە ڕێگەت پێدەدەین کە وێنەی ئەندامیی و واژووی تایبەتی خۆت بەکاربهێنیت کە دەتەوێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا وێنە و واژووی ئەندامێتییەکەت دەسڕێتەوە ئەگەر وێنەیەکی نەشیاو بەکاربهێنیت، یان وێنەی ڕووت دابنێیت، یان وێنەی لۆگۆی حیزبێکی سیاسی، یان وێنەی کەسایەتییەکی سیاسی، یان وێنەیەک کە نووسینێکی نەشیاوی تێدا نووسرابێت، یان وێنەی کەسایەتییەک کە شێوێندرابێت بەمەبەستی سووکایەتی پێکردن، یان وێنەیەک کە پاڵپشتیکردن یان دژایەتیکردنی گرووپێکی بەناو ئیسلامیی تێدا دەربکەوێت، لەکاتی پابەند نەبوون و ئەنجامدانی یەکێک لەمکارانەی سەرەوە، ئێمە وێنەی ئەندامێتییەکەت دەسڕینەوە.

٤-٦. دژایەتیکردن و سووکایەتیکردن و دەربڕینی ڕق و بەکارهێنانی وتەی ناشرین بەرامبەر هەر نەتەوەیەکی تر ڕێگەی پێنەدراوە.

٥-زمانی فەرمی لە یانەی سکای کورد بریتییە لە زمانی "کوردیی"، بۆیەش پێویستە پابەند بیت بە بەکارهێنانی کیبۆڕدی کوردیی،. ئەگەر کیبۆڕدی کوردیت نییە، لەخوارەوە بەپێی ئامێر و سیستەمەکەت هەڵیبژێرە:

[ببورە بەڕێز تەنها ئەندامان ئەتوانن لینک و فایلببینن کلیک لێرە بکە بۆ تۆماربوون]

٦-پێویستە ناوی ڕاستیی خۆت دابنێیت لەبری نازناو، بەڵام ئاساییە ئەگەر نازاناو لەبری ناوی ڕاستەقینەت بەکاربهێنیت، بەڵام قەدەغەیە کە ناوی ئەندامێتییەکەت وشەیەکی نەشیاو بێت، یان پاڵپشتیکردن و دژایەتیکردنی کەس و لایەنێکی پێوە دیاربێت، یان هێندەی ڕستەیەک درێژ بێت، یان هێما بەکاربهێنرێت لەبری ناو. لەهەموو ئەم حاڵەتانەی کە باسکران، ئێمە هەڵدەستین بە ئاگادارکردنەوەت، ئەگەریش گوێت پێنەدا، ئەندامێتییەکەت دەوەستێنرێت. هەروەها نابێت ئەندامێتی بەهەمان ناوی ئەندامێکی تری یانە دروستبکرێت.

٧-بەهەموو جۆرێک بڵاوکردنەوە و دانانی بابەتێک یان کۆمێنتێک کە وێنەیەکی ڕووت و نەشیاوی تێدابێت قەدەغەیە، هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ڕۆشنبیری و وێنەی ڕووت نییە. تەنها وێنە نا، بەڵکو ڤیدیۆ و نووسینی بەدڕەوشتیی و نەشیاویش ڕێگەیان پێنەدراوە. مەرجیش نییە کە بەتەنها ڕێگە لە وێنە و ڤیدیۆ و نووسینی بەدڕەوشتی بگرین، بەڵکو ئێمە هەر وێنەیەک یان نووسینێک یان ڤیدیۆیەک دەسڕینەوە کە توندوتیژی تێدابێت و خوێناویی و تۆقێنەر بێت.

٨- دانانی لینک و بەرنامەی ڤایرۆس و هاک و شتی لەمجۆرە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و بابەتەکە دەسڕدرێتەوە و ئەندامەکە دەوەستێنرێت.


لەگەڵ ڕێزی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی سکای کورد








واژووی o(mahamad)o
KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN
KURDISTAN
وەڵام دانەوە
#2

ده ســـت خؤش برام







وەڵام دانەوە
#3

ده ست خوش برام







وەڵام دانەوە
#4

dstan xosh byt







وەڵام دانەوە


گواستنەوەی خێرا:


ئامادەبوانی ئەم بەشە: 1 میوانەکان